بەهۆی قەیرانی داراییەوە 30 هەزار خوێندكار واز لەخوێندن دەهێنن
لەماوەی ساڵی رابردوودا 30 هەزار خوێندكار لەهەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە وازیان لەخوێندن هێناوە.
لەمبارەیەوە شوكریە ئیسماعیل؛ ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمه‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا؛ زیاتر له (30) هه‌زار خوێندكار وازیان له‌پرۆسه‌ی خوێندن هێناوه.
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و ئاماره‌یان له‌یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئاماره‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌و جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
هاوكات په‌رله‌مانتار شوكریه ئیسماعیل؛ ئاشكراشیكرد: هۆكاری سه‌ره‌كی وازهێنانی خوێندكاران له‌پرۆسه‌ی خوێندن بۆ بێئومێدبوونی دایك و باوكی خوێندكاره‌كان به‌حكومه‌تی هه‌رێم و شێوازی حوكمڕانی و نه‌بوونی دامه‌زراندن بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌كان و خراپ بوونی باری ئابوری خێزانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌شێك له‌خێزانه‌كان منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌ر كاركردن له بازاڕ.
PM:04:16:03/09/2016