مامۆستایانی ناڕازی: حكومەت لەژێر فشاری ئێمە دەوامی 10 رۆژ دواخستووە

ئەمرۆ مامۆستایانی ناڕازی لەشاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند: حکومەتی هەرێم لەژێر فشاری بەیاننامەکەی ئەواندا دەستپێکردنی دەوامی ١٠ ڕۆژ دواخستووە، بەڵام ئەوان ڕۆژی ٢٧ی مانگ یان هەر ڕۆژێکی تر کە دەستپێکی دەوام بێت فشارەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، مامۆستا بەبێ موچە چۆن دەتوانێت جەژن بکات و پێداویستی جەژن بکرێت.

ئەوەشیان وت، ئەوان دڵسخۆزی پرۆسەی پەروەردەن ئەوە دەسەڵاتە کە بایکۆتی فەرز کردووە بەسەر مامۆستایاندا، بۆیە ئەگەر ژیانیان باش نەکرێت ناتوانن بچنەوە سەر کار



PM:01:59:10/09/2016