سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر چوونی وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ فینلەندا داوا دەکات کاروباری لیژنەکەیان سڕ بکرێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاری هەرسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له پارله‌مانی كوردستان لە نووسینێکدا دەڵێت" شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌ت و پارله‌مانی فینله‌ندا به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێ كه‌وت، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له پارله‌مانی كوردستان یاوه‌ری لیژنه‌كه بكات".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت "دیاره ئه‌م كابینه‌یه‌ی كه متمانه‌ی له ئێمه وه‌رگرتوه هیچ حسابێك بۆ پارله‌مان ناكات. بۆیه باشتر وایه ئێمه‌ش لیژنه‌كه‌ی خۆمان سڕ بكه‌ین".
لەسەر داوای پەرلەمان و حکومەتی فینلەندا وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ بەشداری نوێنەری پەرلەمان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات، ئەمەش بۆتە هۆی ناکۆکی لەنێوان لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی ناوبراو.