سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، سبەی یەک شەممە ١٠/٩ مووچەی مانگی ئابی لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.

بەپێی دوا راگەیاندراوی وەزارەت دارایی و ئابوری کە هەفتەی پێشوو بڵاوکرایەوە، بڕیارە بەیانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێبکات و سەرەتا لیواکانی سەر بەوەزارەی مووچە وەردەگرن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.



AM:10:25:08/10/2016