بارزانی.. رەنگە توركیا بەشداری لە شەڕی باشیکدا كردبێت

لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە بەشداریی تۆپخانەكانی توركیا لە هێرشی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر باشیك، بارزانی وتی: زانیاریم نیە رەنگە بەشدارییان كردبێت.

مەسعود بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان، نوری مالیکی بە کەسێکی حەسود دانا و رایگەیاند، هاتنی عەمار حەکیم بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، ”بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەو بۆچوونانە پێویستە ڕەت بکرێنەوە".

عەمار حەکیم لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکەن و سەرکردە سیاسییەکانی بەغدا و هەولێریش هەماهەنگیی بەردەوامیان هەیە.

عەمار حەکیم ناڕاستەوخۆ وەڵامی نوری مالیکی دایەوە و رایگەیاند، پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن و لەم کاتەدا کێشەکان لە ئاستی خۆی بھێڵرێنەوە و ”گەورەتری نەکەین".
نوری مالیکی پیشتر کە هەرێمی کوردستان سەرقاڵبوونی سوپای عێراق بە شەڕی دژی داعش دەقۆزێتەوە بۆ فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک.



PM:03:41:27/10/2016