میدیای گۆڕان وەڵامی قسەکانی مەلا بەختیار دەدەنەوەو پێی دەڵێن" تۆ بارزانی بە سەرۆکی هەرێم دەزانیت".
دوای دوو رۆژ لەو قسانەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی لەسەر پەرلەمانی کوردستان کردنی، ئەمشەو میدیای گۆڕان وەڵامی ئەو بەرپرسەی یەکێتی دایەوەو دەڵێن" مه‌لا به‌ختیار كه لیژنه‌ی بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌كادیمیایی بیروهۆشیاری دروست كرد، دواجار پرۆژه‌ی لیژنه‌كه‌ی له ده‌سته‌ی كارگێڕ په‌سه‌ند كرد، هه‌ر خۆی دای به فراكسیۆنی سه‌وز و ئه‌وانیش پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان كرد، بیری چووه كه له پرۆژه‌كه‌یدا، نوسیویه‌تی مه‌رجی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه نابێ هاوكاری ڕژێمی به‌عسی كردبێ!؟ بیری چووه نوسیویه‌تی ده‌بێ له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێ!؟ بیری چووه نوسیویه‌تی ده‌بێ شه‌هاده‌ی هه‌بێت!؟".
میدیای گۆڕان لە مەلا بەختیار دەپرسن " ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت بۆ مه‌سعود نه‌نوسیوه بۆ كێت نوسیوته؟؟ ئه‌ی خێره به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله و به‌زمی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌د و هه‌شتا ده‌ره‌جه با ئه‌ده‌یته‌وه، ئه‌و سه‌رۆكه پیرۆزی خۆت و كاری گێڕت بێت".
سەبارەت بە ناوزەدکردنی پەرلەمانتاران بە " قاز " لەلایەن مەلا بەختیارە، میدیای گۆڕان دەڵێن" ئه‌وانه‌ی له یه‌كێتیدا كاری سیاسی‌یان كردووه ده‌زانن كه ئه‌وه قسه‌ی مام جه‌لاله كه له‌ده‌یان كۆبوونه‌وه‌دا به كادر و په‌رله‌مانتارانی وتووه ئێوه قازنین ئێمه هه‌ر چیمانوت به‌دواماندا بیڵێنه‌وه".
میدیای گۆڕان شەڕی ناوخۆی سەردەمی شاخ و ئەو رووداوانەی مەلا بەختیار بەشداری تیا کردووە وە بیری دەهێننەوەو دەڵێن" وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نافرسه‌تی كاره‌ساته‌كانی گوندی كانی سوری ده‌شتی كۆیه و كانی ژه‌نانی هه‌ورامان و بزه‌ینانی شارباژێڕ و شێخ باخی دۆڵی جافایه‌تی دوباره بكه‌یته‌وه".
لە دیداری مێریدا کە هەفتەی رابردوو لە هەولێر سازکرا، لە پانێڵێکدا بۆ بەرپرسانی حیزبەکان لەسەر بارودۆخی کوردستان، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هێرشی کردە سەر پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان و ئەمشەویش گۆڕان وەڵامێکی توندی دایەوە.