وێنە.. كچێكی دیكەی فواد مەعسوم دەبێتە سكرتێری ئیبراهیم جەعفەری

"شیرین فواد مەعسوم" كچی دووەمی سەرۆك كۆماری عێراق دەبێتە سكرتێری سێیەمی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق.

ماڵپەڕی (ئەلحورە حەدەس) بڵاویكردوەتەوە كە لە 11/10 بە پێی فەرمانێكی وەزاریی‌و ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بە وەزیری دەرەوە عێراق، شیرین فواد مەعسوم دەبێتە سكرتێری سێیەمی ئیبراهیم جەعفەری وەك فەرمانبەرێكی هەمیشەیی وەزارەتەكە.

بەپێی هەواڵەكە ئەمە لەكاتێكدایە كە كچی یەكەمی سەرۆك كۆماری عێراق كە "جوان فواد مەعسوم"ە‌و پێشتر وەزیری پەیوەندییەكان بوو لەسەردەمی ئیبراهیم جەعفەریدا، ئێستا راوێژكار‌و سكرتێری باوكیەتی. هاوكات دوو برای سەرۆك كۆماری عێراق بەناوی "مەسقود‌و د. خدر"ەوە لەگەڵ براكەیان كاردەكەن لەگەڵ چەند خزمێكی دیكەیاندا.



PM:04:01:13/11/2016