نێچیروان بارزانی: دوو موچەیی و فەرمانبەری بندیوار ناهێڵین

 وتەبێژی حكومەتی هەرێم، لەزاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پشتگیر تەواوی دەستەی دەستپاكی هەرێمیش دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە سەفین دزەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە كۆنفرانسی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی خوێندەوە و وتی:" سیستمێكی كارگێڕی تازەمان بۆ وەزارەتی دارایی داناوە و چەند قۆناغێكی تەواوبوون، هەروەها سیستمی تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەرانمان دەستپێكردووە، كە یەكێكە لەهەنگاوەكانی حكومەت بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و دوو موچەیی و فەرمانبەری بندیوار، هەروەها لە هەوڵەكانمان بۆ بچوكردنەوەی پەیكەری كارگێڕی بەردەوامین".

هەروەها وتیشی: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو هاوكارییەكە لەگەڵ دەستەی دەستپاكی و چاودێری دارایی هەرێمی كوردستاندا.



PM:01:15:08/12/2016