حکومەت لە بارەی مووچەی مامۆستایانەوە ئەم کارە دەکات

جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم بڕیاری زیادکردنی ١٥٠ هەزارکە جێبەجێ ناکات.


سەنگەر فایەق، جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە " حكومەتی هەرێمی كوردستان جدی نییە لە چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایان، ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە، كە حكومەت ئیش لەسەر پەكخستنی كەرتی پەروەردە و توڕەكردنی مامۆستایان دەكا".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "بڕیاربوو حكومەتی هەرێم 100 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار زیاد بكات، بەڵام بەپێی ئەو بەدواداچونەی كردوومانە تائێستا حكومەت ڕێنمایی بۆ ئەو بەڵێنە دەرنەكردووە و نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

سەنگەر فایەق وتوشییەتی "هیچ مامۆستایەك سزا نادرێت و ئێمە لەگەڵ ئەوەی پشگیری لە دەسپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەكەین، پشتگیری لە هەر مامۆستایەك دەكەین، كە سزا بدرێت".



PM:09:14:14/12/2016