كاتی دابەشكردنی پارەكەی مامۆستایان ئاشكرا بوو

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە یەكێتی مامۆستایان وردەكاری دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان ئاشكرا دەكات.

ئەكبەر سدیق سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە یەكێتی مامۆستایان بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە: هەموو پەروەردەكان لیستی ناوی مامۆستایانی خۆیان ئامادە كردووە و ئاراستەی وەزارەتی داراییان كردووە، رێنمایی پێویستیشی پێ دەرچووە و بڕیارە هەر لەم مانگەوە پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش بكرێت.

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە یەكێتی مامۆستایان وتیشی: لە هەرێمی كوردستان 126 هەزار مامۆستاهەیە، كە 70% لە ناو شارەكانن و 30% لە دەرەوەی شارن، مامۆستایانی ناو شار 100 هەزار دینار و ئەوانەی دەرەوەی شاریش 150 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.

ئەكبەر سدیق جەختی لەوەشكردەوە پێدانی پارەی هاندانی مامۆستایان لەگەڵ لیستی موچە دابەش ناكرێت و بە لیستی جیا دەبێت.



PM:03:57:05/01/2017