بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە دەستی لەکارکێشایەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و ئاماژە بەو کێشانەش دەکات کە بەهۆیەوە وازیهێناوە.

ئەمڕۆ ٥ شەممە ٢/٢/٢٠١٧ گۆران سەعدی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی چارەسەرنەکردنی چەند کێشەیەکی وەک دابین نەکردنی پزیشکی خولاوە و پزیشک بۆ بەشی بوژانەوەی دڵ بەشێک بوون لە هۆکارەکانی وازهێنانم.

وتیشی ''دەستوەردان لە کاروبارەکانی نەخۆشخانە یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکانی وازهێنانم لە پۆستەکە و وەرگرتنی پۆستی بێ دەسەڵات نیشانەی شەرمەزارییە''.



PM:12:53:02/02/2017