بارزانی لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبۆوە

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا  لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبۆوە.

لەچوارچێوەی دیدار و كۆبونەوەكانی لە پەراوێژی كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونشن، بارزانی چەند دیدار و كۆبونەوەیەكی ئەنجامداوە و سەرەڕای كۆبونەوەی لەگەڵ سكرتێری گشتی UN ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی كوێت، وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا دیداری ئەنجامداوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، مایك پینس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆببێتەوە.

لە ئێوارەی دوێنێوە كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێكرد، تاكو ئێوارەی سبەینێش بەردەوام دەبێت.



PM:05:13:18/02/2017