" هەر قەرزێکی ئاشتی هەورامی بە پەرلەماندا نەڕوات نا یاساییە"

ئەندام پەرلەمان و پسپۆری دارایی، ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاند" "هەر پڕۆسەیەكی قەرزكردن لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەقەرزێكی نایاسایی دادەندرێت، ئەگەر لەپەرلەمان بڕیاری لەسەر نەدرێت".

ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری عێراق، بە سپی راگەیاند" هیچ كەسێك پابەند نابێت بەدانەوەی ئەو قەرزە، چونكە بەفلتەری پەرلەماندا تێنەپەڕیوە، بۆیە پێویستە خەڵك‌و هاووڵاتیان‌و نوێنەرانی خەڵك لە پەرلەماندا دەنگی خۆیان بڵند بكەنەوە بەوەی هەر قەرزێك حكومەتی هەرێم بیكات، هیچ تاكێكی كوردی پابەند نابێت، بەدانەوەی بۆ ئەوەی ئەو كۆمپانیانە هەڵوێستەیەك بكەن‌و بەرگەی بەرپرسیاریەتی ئەو قەرزە خۆیان لە ئەستۆی بگرن".
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" ئاشتی هەورامی دەبوایە لە جیاتی رایبگەیەنێت، كە قەرزی وەرگرتووە، دەبووایە شكستی سیاسەتی نەوتی‌و شكستی حكومەتی هەرێمی لە بواری دارایی رابگەیاندایە.

 ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ڕایگەیاندووە، هەرێم ڕێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بازرگانی‌و كۆمپانیای نەوتی ڕوسنەفت ئیمزاكردووە بۆ قەرزكردنی بڕی 3 ملیار دۆلار‌.



AM:10:07:01/03/2017