وادەی بەفربارینێکی تر لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی weather کە تایبەتە بە کەشو هەواو کاتژمێر بە کاتژمێر کەش و هەوای پێشبینیکراوی جیهان ئاشکرا دەکات، لە نوێترین پێشبینیدا باس لەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان بەفردەبارێت

ماڵپەڕەکە لە پێشبینی ئەمڕۆیدا بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی ئەوەی کردووە کە بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەبارێت.


ڕوونیشی کردووەتەوە درەنگانێکی شەوی یەکشەممە بەفر لە پارێزگای دهۆک دەبارێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایە پلەی گەرمیش لە نێوان -1 و 5 دا دەبێت.




PM:10:01:12/03/2017