پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش دەكرێت

بەوتەی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەوڵێك هەیە لەدوای دابەشكردنی مووچەوە دەست بە دابەشكردنی ئەو هاندانە بكرێت.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی وتووە: ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر خەتین بۆ كاركردن لەسەر خێرا كردنی پێدانی هاندانی مامۆستایان، لە هەولێریش خەزێنە سەرقاڵی وردبینی كردنی لیستەكانن.

وتیشی، "وەزارەتی پەروەردە لیستەكانی ناردووە، خەزێنەش لیستەكانی وەرگرتووە، هەڵەی پەروەردەكان هەیە ئەوان چاكی دەكەن، ئەمەش بەمانی ئەوەیە، كە پارە هەیە و ئەوەی ماوە تەنها كێشەی هونەرییە".

ڕاشیگەیاند، ئامانجی خەزێنە ئەوەیە لە پێشدا مووچەی فەرمانبەران بەگشتی دابەشبكرێت، دواتر دەست بە دابەشكردنی هاندانی مامۆستایان بكرێت.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاشكراشی كرد، لەم مانگەدا و دوای دابەشكردنی مووچە پارەی هاندانی مامۆستایان دابەشدەكرێت و بڕی پارەی پێویست هەیە.



PM:10:07:17/04/2017