لە سلێمانی خۆپیشاندانە
ئەمشەو خوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی - تاسلوجە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.
پەیامنێری سپی لە شوێنی خۆپیشاندانەکەوە رایگەیاند" خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان رێگای سەرەکی سلێمانی - تاسلوجەیان داخستووە".
هۆکاری خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ نزمی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ناوبراو.
PM:08:51:30/04/2017