لێژنەی باڵای فەتوا بڕی سەرفترە و زەكات دیاری دەکات

لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بڕی سەرفترە، زەکات و باج (فیدیە)ی ئەمساڵ دیاری دەکات.

مامۆستا حەسەن محەمەد، ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە لێژنەکە بەپیی نرخی ئێستای کەلوپەل، بڕی سەرفترە و فیدیەی رۆژووشکاندن، دیاری دەکات.

مامۆستا حەسەن محەمەد هەروەها رایگەیاند، کە رۆژی سێشەممە 30.5.2017 لێژنەیەکی تایبەتی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بڕەکان دیاری دەکات.

ئەو ئەندامەی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەگەر بڕەکان لە ساڵانی رابردوو کەمتر نەکرێن، ئەوا زیاتریش ناکرێن و وەک خۆیان دەمێننەوە.



PM:01:20:28/05/2017