شوێنی دانانی کامێراکانی چاودێریکرن لە سلێمانی ئاشکرا کران

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ بۆ بڵاوكردەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو شۆفێرانیش ئاگادار دەكاتەوە کە کامێراکان جێگیر ناکرێن و جێگۆڕكێیان پێدەکرێت.

 شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ:

1/ لەناو شاری سلێمانی سەر ڕێگەی ڕاپەڕین، نزیك پردی وڵوبە، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك بەنزینخانەی بینایی كامێراكان بونیان هەیە.

2/ لەدوكان لەسەر هەردو سایدی (دوكان- پیرەمەگرون)‌و بەپێچەوانەوە كامێرا دانراون.

3/ كامێرایەك لەسەر ڕێگەی (كۆیە- هەولێر).

4/ لەچەمچەماڵ كامێرا لەسەر هەردو سایدی (چەمچەماڵ –تەكیە)‌و بەپێچەوانەوە دانراون.

5/ لەسنوری ئیدارەی گەرمیانیش كامێرا لەرێگەكانی (كەلار -بەردەسور، كەلار- ڕزگاری، كەلار- گردەگۆزینە) دانراون.



AM:11:04:20/06/2017