یەكێتی: دەبێت بەبێ مەرج پەرلەمان كارا بكرێتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە كە حیزبەكەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بەبێ مەرج بەپێویست دەزانێت و كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتیش بە "زۆر باش" وەسف دەكات.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی لێدوانێكی بۆ راگەیاندنی فەرمی حیزبەكەی، تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەركردایەتی‌ و بە "كۆبوونەوەیەكی زۆر باش" ناوی برد و رایگەیاند "ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر زۆر پرسی گرنگ داوە".

سامان گەرمیانی لە درێژەی لێدوانەكەیدا رایگەیاند "یەكێتی بەپێویستی دەزانێت پەرلەمان بەبێ مەرج كارابكرێـتەوە، هەروەها رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد و یەكێتیش بەپێویست دەزانێت".

ماوەی دوو ساڵە پەرلەمان لەكارخراوە و سەرجەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانیش بۆ كاراكردنەوەی تا ئێستا بێ ئەنجام بوون.



PM:01:51:21/06/2017