رۆژی دەستپێکردنی دەوامی مامۆستایان راگەیاندرا

وەزارەتی پەروەردە رۆژی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی مامۆستایانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ راگەیاند. 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە رۆژی ٩ ئەیلول دەبێت مامۆستایان پەیوەندی بکەن بە قوتابخانەکانیانەوە.

دەوام دەستپێکردنەوە لە کاتێکدایە کە تا تێستا سیستەمی پاشکەوتی مووچە وەک خۆی ماوەتەوەو هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە کە ساڵی پار مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە دوو مانگ بایکۆتی دەوامیان کرد.



PM:08:05:06/09/2017