پارتی گۆڕانکاری لە چەندین پۆستی هەولێردا دەکات

لە سنوری پارێزگای هەولێر پارتی ژمارەیەك گۆڕانكاری ئیداری دەكات و هەر دوو پۆستی قایمقامی هەولێر و کۆیە گۆڕانی بەسەردا دێت.


لەمبارەیەوە كەنعان خەیلانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت کە گۆڕانكارییەكان چوار بەڕێوبەری گشتیی و دوو قایمقام دەگرێتەوە و ئێستە كارەكانیان تەواو بووە كە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كۆمەڵایەتی پارێزگای هەولێر و بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهید و ئەنفالكراوەكانی هەولێرن.


لە قۆناغی دوای ئەم گۆڕانكاریانەدا هەریەكە لە قایمقامی هەولێر بەوەكالەت و قایمقامی كۆیە بەوەكالەت دەگۆڕێن.



AM:10:24:10/10/2017