پۆلیسی كەركوك هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركووك لە پەیامێكیدا چەند ڕێنماییەكی ئاڕاستەی هاوڵاتیان كرد دەربارەی شوفێریكردن لە شارەكە، بەپێچەوانەوە شوفێر سزا دەدرێت بەدەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكەیی و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتە بەر.

ڕێنماییەكانیش بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەبێت شوفێرەكە (سەنەوی) پێ بێت كە بە ناوی خۆیەوە بێت.

2. ئەگەر (سەنەوی) بەناوی شوفێرەكەوە نەبوو دەبێت (عەقدی) هەبێت لە نێوان شوفێرەكەو خاوەنی ڕاستی ئۆتۆمبێلەكە.

3. بەهیچ شێوەیەك نابێت ئۆتۆمبێل لێ بخوڕیت بەبێ (سەنەوی) یان (عەقد).

4. لێخوڕینی (ماتۆڕسكیل) قەدەغەیە بەبێ (سەرەتاییەكان) واتە (أولیات).



PM:09:38:28/10/2017