وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ستپێكردنی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای گه‌شتیاری بۆ هاووڵاتیانی عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی میسره‌وه راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر پاش ماوه‌یه‌ك له راگرتنی پێدانی ئه‌و جۆره ڤیزایه، بڕیاریان داوه جارێكی دیكه ده‌ستپێبكاته‌وه و بیده‌ن به عیراقییه‌كان.
وته‌بێژه‌كه دوپاتیكردۆته‌وه ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و پشتگیریكردنی كه‌رتی گه‌شتیاری و ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه. هه‌روه‌ك ستایشی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و جۆره ئاسته‌نگانه