دوو کۆپتەری گوماناوی لەسەر چەند گوندێکی سلێمانی نزمدەبنەوە

دوو کۆپتەری جەنگی گوماناوی بەسەر چەند گوندێکی ناوچەکانی سلێمانیدا دەسووڕێنەوە. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەمشەو دوای کاتژمێر ٩ ی شەو دوو کۆپتەری جەنگی بەناوچەکانی سەر شاری سلێمانیدا سووڕاونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هەردوو کۆپتەرەکە چوونەتە گوندی گاپێڵۆن لە شارباژێڕ بەسەر ئاسمانی ئەو گووندەدا نزمبوونەتەوە، دواتر چونەتە ناوچەی قەرەداغ و بەسەر گوندی شێخ مستەفا گوندەکەی شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتیدا بەنزمی سووڕاونەتەوەو دواتر نیشتوونەتەوە، پاشان چوون بەرەو باشووری دەربەندیخان و لە ئاسامنی گوندی لەعیاوای نزیک دەربەندیخان نزمبوونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە نازانرێت پێانسی ئەو کۆپتەرانە چین و سەر بەکام ولآتن.

دوێنێش دوو کۆپتەری تر بەسەر ئاسمانی بەنداوی دوکاندا سووڕاونتەوە، هەندێک شایەتحاڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەقەیان لە چەند کەسێک کردووە لە نزیک بەنداوەکە. 





PM:10:42:25/11/2017