لیژنەی باڵای هێزەکان کە وەک ژووری ئۆپراسیۆنەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندەران لەلایەن یەکێتی یەوە دروستکراوە سوپاسی رۆڵی پێسمەرگەو ئاسایش و پۆلیس دەکات کە رۆڵی بەرچاویان گێراوە لە دامرکاندنەوەی کوانوی ئاژوەگێڕی و دڵێ هاوڵاتیانی مەدەنیشیان نەڕەنجاندووە.
لە بەیانی دووەمیان لیژنەی باڵای هێزەکان کە کەمێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە تیایدا هاتووە " لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان، له‌كاتێكدا خۆشحاڵه كه گه‌له‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕای كێشه سیاسی‌و قه‌یرانه ئابوریه‌كان، له‌به‌رامبه‌ر ئاژاوه‌گێڕی، ده‌ربه‌ستی ئارامی‌و چاره‌سه‌ری به‌رپرسانه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، له‌رێی گفتوگۆ‌و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه بون، له‌هه‌مانكاتدا، دڵنیاین جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان، بهپێزانیهوه ده‌ڕواننه رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیس، كه رۆڵی به‌رچاویان له گێڕانه‌وه‌ی سهقامگیریو دامركاندنه‌وه‌ی كوانوی ئاژاوه‌گێڕیدا".
ژووری ئۆپراسیۆنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن " لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كان، بێڕاده سوپاسی ته‌واوی هێزه‌كان ده‌كات، كه له چه‌ند رۆژی رابردودا، سه‌روماڵی هاووڵاتی و كاسبكاری شار‌و شارۆچكه‌كانیان پاراستووه‌و دڵی هاووڵاتی مه‌ده‌نیشیان نه‌ڕه‌نجاندووه".
لیژنەی باڵای حکومەت داوا لە حكومه‌تی هه‌رێم دەکات، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه، دوابڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان، بۆ بنكه‌و فه‌رمانگه‌و ئۆردوگاكانی خۆیان بده‌ن.
بەیانی دووەمی لیژنەی باڵای هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەکاتێکدایە کە لە چوار رۆژی خۆپیشاندانەکانی ناوچەکانی سلێمانی دوو مێرمنداڵ شەهیدبوون و بەسەدان کەس بەگوولەی هێزە ئەمنییەکان بریندار و تووشی هەناسەتوندی بوونەوە، هاوکات بەسەدان کەس بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرا کراون، جگە لە سووتانی دەیان بەرەگای حیزبی و چەند بینایەکی حکومی.