وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی لیستێكی نوێی مووچەخۆرانی وەزارەتەکەی بە پاشكه‌وتەوە ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه و تائێستا ئه‌و وه‌زاره‌ته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌كانیان نه‌داوه.
به‌میدیای فه‌رمی یه‌كێتی، لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویکردۆتەوە "له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیستی نوێی مووچه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕایگەیاندووە "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای ئێمه‌یه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی دیارنیه".
رۆژی 17-10-2017 مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكراو له‌وكاته‌شه‌وه تا ئێستا كه 70 رۆژ ده‌كات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شنه‌كراوه.