حكومەتی عێراق ناوەرۆكی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرای كرد عەبادی و نێچیرڤان بارزانی رێككەوتوون كە نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێت و زانیاریش لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە ئاشكرادەكات.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا كە لە ژمارەی ئەمڕۆی هەفتەنامەی "ئاژانس"دا بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە "حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی رێككەوتوون كە نەوتی هەرێمی كوردستان رادەستی بەغدا بكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكان لیژنە پێكدەهێنن".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "تێڕوانین و كاری حكومەتی عێراق بەو ئاڕاستەیەیە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەشێك لە بودجەش دیاری بكات بۆ پێشمەرگە وەك هێزی پیادە، ئەوەش لە رێی لیژنەی تایبەتمەندەوە چارەسەر دەكرێت كە لە نێوان هەردوولادا لەسەر مووچە هەن و پێشكەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە لەسەر ئەو پرسە".



AM:10:35:07/02/2018