دوا مۆڵەت دەدرێتە لایەنە ئیسلامیەکان

لیژنەی هاریکاری ئیسلامی رایدەگەیەنێت ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی یەکخستنەوەی نێوماڵی ئیسلامین، "بەڵام بەداخەوە كارەكانمان شایەنی باس نین".


لیژنەی هاریكاری ئیسلامی كە ماوەی دوو ساڵە كار بۆ یەكخستنی نێو ماڵی ئیسلامییەكان دەكات لە راگەیەندراوێكدا رایانگەیاندووە "وەك دەزانن ئێمە بۆ ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی ڕێكخستنەوەی نێو ماڵی ئیسلامین و لەو پێناوەیشدا ئەوەی لەتواناماندا بێت كەمتەرخەمیمان نەكردوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ناوچەكە و گۆڕانكارییە خێرا و هەمەلایەنەكانی دەستكەوتەكانمان لەو پێناوەدا بەراورد بەكات و كارەكانمان شایەنی باس نین".

لە راگەیانراوەکەدا هاتووە "هەوڵێكی جدیمان داوە بۆ كاراكردنی پڕۆژەكە و یاداشتێكمان ڕادەستی هەر سێ لایەن كردوە و ماوەی مانگێكمان دیاری كردووە كەوەڵامی داواكاریەكانمان بدەنەوە".



PM:03:53:09/02/2018