کەناڵی کوردستان پەخشی دراما تورکیەکانی راگرت

وەک هەڵوێست پێشاندانێک بەرامبەر ئەو لەشکرکێشیەی سوپای تورکیا دەیکاتە سەر شاری عفرین، میدیای کوردسات دراما تورکیەکانی راگرت.

لە راگەیەندراوێکدا کە میدیای کوردسات بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە " به‌هۆی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ به‌رامبه‌ر كوردانی خۆرئاوای كوردستان ده‌كرێت، ده‌زگای میدیای كوردسات بڕیاردا په‌خشی سه‌رجه‌م دراما توركیه‌كان رابگرێت".
 
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "‌سۆنگه‌ی نه‌ته‌وایه‌یه‌تی و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له‌ كوردانی خۆرئاوا ده‌كرێت، ده‌زگای میدیای كوردسات به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ له‌ بنه‌رانی  وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی كوردی، بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی درامای "ئه‌زه‌ل" و سه‌رجه‌م دراما توركییه‌كان له‌ كه‌ناڵی كوردسات".

کوردسات، ئاماژە ببۆ ئەوە دەکات" ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و كوردانی خۆرئاوا ده‌ستپێكردووه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی بێتاوان به‌هۆی بۆردومانی تۆپخانه‌ و فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ شه‌هید و بریندار ده‌بن".



PM:06:53:05/03/2018