بەکرد بۆزداغ، جێگری سەرۆکوەزیران و وتەبێژی حکوومەتی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت "کە دەستیپێکرد هەمووتان دەیبینن".
جێگری سهرۆك وهزیرانی توركیا و وتهبێژی حكوومهت، بهكر بۆزداغ، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و ڕایگەیاند "له ئۆپهراسیۆنی لقی زهیتوندا تا ئێستا 3381 چەکداری یەپەگە ناچالاك كراون".
سەبارەت بەپلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ قەندیل و خاکی هەرێم ناوبراو وتی "گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بە ئەرێنی تێپەڕیووە، بە هەمان شێوە عێراقیش هاوڕایە لەگەڵ تورکیا لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەم چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی لهگهڵ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
جێگری سەرۆکوەزیران و وتەبێژی حکوومەتی تورکیا لەبارەی ئەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە کەی ئەنجام دەدرێت، وتی "کە دەستی پێ کرد هەموو بەیەکەوە دەبینین. کەس چاوەڕێ نەکات کاتی دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بڵێم. ئێمە بە دەهۆڵ و زورناوە ناچینە ئهوێ. خۆتان دەیبینن کاتێک فڕۆکە و سەربازەکانمان بەرەو ئەو ناوچە رۆشتن".