ڤیدیۆ؛ یەکێک لەگەورەترین ئەنجامدەرانی تاوانەکانی ئەنفال ئازادکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی هەوڵەکانی سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هێزە سونەكانی ئەو وڵاتە سوڵتان هاشم وه‌زيرى به‌رگریی سەردەمی ڕژێمی بەعش ئازاد كرا.

لە نامەیەكدا کە هەفتەی ڕابردوو سەلیم جبوری بۆ سەرۆك وەزیران و سەركۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای داد و سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراقی ناردووە، داواى  کردووە کە لێبووردنێكى تايبه‌تی بۆ سوڵتان هاشم وه‌زيرى به‌رگریى رژێمى سەدام دەربکرێت.

بەپێی نوراوێک کە ماڵپەڕی باس نیوز دەقەکەی بلاوکردووەتەوە جبوری لەنامەکەیدا، داوای لە هەر چوار لایەنە بەرپرسە باڵاكەی عێراق كردبوو، کە بەخێری هاتنی مانگی رەمەزان و پێشاندانی نیەتپاكی لە سەروەختی هەڵبژاردنەكاندا، تاوانبارەكەی ڕژێمی بەعس ئازاد بكەن.

هەروەها لەبەرامبەر ئەوداوایەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بیانووی ئەوەی هێنابووەوە، کە گوایە سوڵتان هاشم ره‌وشى ته‌ندروستی تێكچووە.

سوڵتان هاشم له‌ ساڵى 1995 تاكو 2003 وه‌زيرى به‌رگریى عێراق بوو، پێشتریش چەندین تاوانی ئەنجام داوە، کە لەنێویاندا بەشداریكردن لە شاڵاوی ئەنفالكردنی كورد لەلایەن ڕژێمی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق، بەڵام لە دوای ئازادكردنی عێراق، سوڵتان ناوبراو لە مانگی ئه‌يلوولی 2003 ده‌ستگير كرا و له‌لايه‌ن دادگای عێراقەوە چه‌ندین تۆمه‌تی بەسەردا ساخ بووەوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.




PM:08:39:09/05/2018