ڤیدیۆ.. لە سلێمانی هێزێکی ئیدارەی گشتی گێچەڵ بە پۆلیس دەکەن

رۆژی یەک شەممی رابردووە هێزێکی ئیدارەی گشتی سەرپێچی هەڵگرتنی یاسای چەک دەکەن و لەگەڵ هێزێکی پۆلیسدا دەبێتە شەڕیان و گەمارۆی هێزەکەی پۆلیس دەدەن.

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتە، هێزێک پڕ چەک چواردوری هێزێکی پۆلیس دەدەن و لە ژێر یەکێک لە پردەکانی سلێمانی گەمارۆیان دەدەن، سپی بەدواداچوونی بۆ ئەو کێشەیە کرد.

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ بە سپی راگەیاند" رۆژی یەک شەممە پۆلسی چوار دەوری هێزێکی چەکدار دەدەن کە دوای دەردەکەوێت هێزێکی ئیدارەی گشتییە، دوای ئەوەی پۆلیس سێ چەکداریان دەستگیر دەکات، یەکێک لەو گیراوانە لە بنکەی پۆلیس پسووڵەی چەکی پێدەبێت و ئازاد دەکرێت، ئەو کەسە لەگەڵ هێزێکی تردا دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی مەفرەزەکەی پۆلیس و چوار دەوری ئەو هێزەی پۆلیس دەدەن و هێزەکەی پۆلیس وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە بن دیوارێکدا ریز دەکەن.

سەرچاوەکە وتی" دوای ئەوەی پۆلیس بە ردووداوەکە دەزانێت، فشار دەخەنە سەر بەرپرسانی هێزەکە ئیدارەی گشتی، ئەو هێزە سێ چەکداری تر رادەستی پۆلیس دەکەن کە دەوریان هەبووە لە چەککردنی پۆلیسەکانداو، ئەوانیش لای خۆیانەوە رادەستی دادگای دەکەن".

ئەو ڤیدیدۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکاندا بلآوکراوەتەوەو ناڕەزایەتییەکی زۆری لای خەڵک دروستکردووە بەشی دووەمی رووداوەکەیە.




PM:06:30:06/07/2018