ئومێد خۆشناو، ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە
پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند هەندێک هێز لە پشتی پەردە و ژورە داخراوەکان لەگەڵ
دواخستنی هەڵبژاردنن کەچی لە میدیادا دەڵێن پێیان باشە بکرێ
ئومێد خۆشناو لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسویەتی
"سەربارەت بە هەڵبژاردن، لای ئێمه وه‌ک پارتی به‌ڵێ ده‌کرێ و چ هۆکارێکی
باوه‌ڕهێن و مه‌نتقی نییه که، نه‌کرێت و لای خه‌ڵکی‌تریش نه‌خێر هه‌ڵبژاردن
ناکرێ، چ پاساوێکیش نییه که نه‌کرێت."
دەشڵێت "جیاوا‌زییه‌که ئه‌وه‌یه، قسه و ده‌ربڕینی ئێمه
لای خۆمان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی‌تر و له میدیا و بۆ ڕای گشتیش هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێین
پێویسته هه‌ڵبژاردن بکرێت، وه‌لێ لای ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌یه، لای خۆیان و له
پشتی په‌رده و ژووره داخراوه‌کان ده‌ڵێن نابی بکرێت، که‌چی له میدیا و بۆ ڕای
گشتیش ده‌ڵێن پێمان باشه بکرێت".
ڕاشیگەیاندووە "هه‌ر هێز و لایه‌نێک هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن
بدات، جگه له ترسیان له بڕیاری گه‌ل هیچیتر نییه و هه‌ر هێزێکیش بگاته ئه‌و
ئاسته‌ی له ئیراده‌ی گه‌لی خۆی بترسێ، بێ‌شک ئاینده‌ی ڕوون و دیاره، ئه‌گه‌ر له‌ناویش
نه‌چێت، ده‌پووکێته‌وه".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان بەڕێوەبچێت.