بەرهەم ساڵح: سوپاسی دەستپێشخەریەكەی برایانم لەیەكێتی دەكەم

دوای سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ بارەگای هاوپەیمانی لە سلێمانی، د. بەرهەم ساڵح وتی " سوپاسی دەستپێشخەریەكەی برایانم لەیەكێتی دەكەم".

لە دوای سەردانی وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بارەگای هاوپەیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا د. بەرهەم ساڵع وتی " به‌هیواین كه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌  ببێته‌ هه‌نگاوێك بێت بەئاراستەی بەهێزبوون و پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان".

دەربارەی ئەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسکراون، د. بەرهەم ساڵح وتی" جه‌ختمانكرده‌وه‌ له‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دیالۆگێكی له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان بكه‌ین، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌دۆخی چه‌قبه‌ستووی هه‌رێم، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی كات‌و زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد، كه‌ مایه‌ی دڵنیایی خه‌ڵك بێت". ئەوەش لەسەر بنەمای " پرۆژەیەكی نیشتمانیی گشتگیر لەسەر بنەمای یەكڕیزیی". وەک بەرهەم ساڵح ئاماژەی بۆ کرد.

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، له کۆنگرەکەدا وتی " سەردانەكەیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یەكڕیزییە، هاوكات یه‌كڕیزیشی به‌باشترین چەكە بەدەست كوردەوە وه‌سفكرد".

ناوبراو وتیشی " سەردانەكانیان بەردەوام دەبێت و لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامیش كۆدەبینەوە".



PM:10:56:27/08/2018