ئەوقاف لەسەر "خۆكوشتنی" مامۆستا ئاینیەكە زانیاری ئاشكرادەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، مامۆستایەكی ئایینی لەنێو مزگەوتدا خۆی كوشت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك كەمێك لەمەوبەر دووشەممە ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٨ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ مامۆستا مەلا عەبدوڵا ئەحمەد سلێمان، ئیمامی مزگەوتی (شێخ مستەفا) لە شاری هەولێر، لەنێو مزگەوت و بە هۆكارێكی نەزانراو خۆی كوشتووە.

بەگوێرەی زانیاریە نافەرمیەكان ئەو مامۆستا ئایینییە ساڵێك لەمەوبەر خانەنشین كراوە، بەڵام بە گرێبەست لە كارەكەی بەردەوام بووە.



PM:01:38:22/10/2018