لە ئاهەنگێکدا مناڵێک لە دایکو باوکی وندەبن، بۆیانی بە ردووی دەدۆزرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو مناڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەناوی (هێلان محەمەد) لە ئاهەنگێکدا بەبێ ئاگاداری دایک و باوکی رۆشتۆتە دەرەوەو ون بووە.
ئاشکراشی کردووە، کە کاتژمێر 1 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو منداڵە لەپشت ئەو هۆڵەی ئاهەنگەکەی لێ ئەنجامدراوە لەناو ئاودا بە مردووی دۆزراوەتەوە کە گومان دەکرێت لە سەرما رەقبوبێتەوە.