یۆنامی: لە مانگی ڕابردوودا لە عێراق 32 کەس کوژراون

بەپێی ئامارێكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق لە مانگی ڕابردودا بەهۆی توندوتیژیی و پێكدادانی چەكداریەوە 64 كەس بونەتە قوربانی.

یۆنامی، ئاماری قوربانیانی توندوتیژی و كردەوە تیرۆرستیەكانی دواین مانگی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو ئامارەش لە مانگی  كانونی یەكەمی ڕابردودا لە عێراق 32 هاوڵاتی مەدەنی كوژروان و32 ی تریش برینداربوون.

ڕوونیشی کردوەتەوە زۆرترین ژمارەی قوربانیەكان لەپارێزگای نەینەوابووە، كە بریتیە لە 7 كوژرا و و19 بریندار، پارێزگاكانی بەغدادی پایتەخت وسەڵاحەدینیش لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدا دێن.

PM:01:08:04/01/2019