شاندێکی پارتی دیموكراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر گەیشتنە برەگای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە هەولێر و لە ئێستاشدا لەکۆبونەوەدان.
بەپێ زانیارییەکانی "سپی" لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت تاوتوێ ناكرێت و ئامانجی سه‌ردانه‌كه تەنها گفتوگۆكردن ده‌بێت له باره‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵ‌و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان.
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازيل ميرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی سەرۆکایەتی دەکرێت بە ئەندامێتی هەریەک لە مەحمود محەمەد، هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب و عەلی حسێن، کە لەلایەن عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ پێشوازییان لێکراوە.
ئەوەش له كاتێكدایه تا ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی له‌سه‌ر به‌شداریكردن یان بوون به ئۆپۆزسیۆن یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕی ده‌كات به فه‌رمی له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئاگادار بكرێته‌وه و دوای تاوتوێ كردنی هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا بكات.
دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسللامی بڕیارە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی کانونی دووەم شاندەکەی پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو حزبەش و بۆ هەمان مەبەست کۆببنەوە.