محەمەد حاجی مەحمود: پارتی و یەکێتی جگە رێکەوتن رێگای دیکەیان لەبەردەمدا نییە

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک بە پرۆسەیەکی ئاڵۆز ناو دەبات و دەشڵێت، تاکە رێگای بەردم یەکێتیو پارتی رێکەوتنیانە..

محەمەدی حاجی مەحمود لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند "خەڵکی کوردستان شایستەی ئەوە نییە لەوە زیاتر عەزیەت بدرێت، هەروەها پارتی و یەکێتیش هیچ ڕێگەیەکی تریان لەبەردەمدا نییە بێجگە لە ڕێککەوتن".

لەبارەی بەشداریکردنیان لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت،ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت ئەو کەسەی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی لایەنەکان بکات ئەوکات ئێمەش قسەی خۆمان دەکەین".

هەروەها لەسەر پرسی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک محەمەدی حاجی مەحمود وتی "گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک باشە، بەڵام بچێتە شوێنێک کە ئەمنیەتەکەی بە دەستی ئەو نەبێت ئاسان نییە".

رۆژی 30 ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رێکنەکەوتوون.



PM:12:17:06/02/2019