پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ ٢٦ ی شوبات دانپێدانانی دوو تۆمه‌تبار بڵاوده‌كاته‌وه كه ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر كچێك.
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك كه خاوه‌نی دو خێزانه، به‌هۆی خوشكه‌كه‌یه‌وه كچێكی 17 ساڵ ده‌ناسێت، دواتر په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروستدهبێتو ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر كچه‌كه".
هەروەها وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد لە راگەیاندنی ئەو کەیسەدا وتیشی" كچه‌كه ده‌یه‌وێ كۆتایی بهپهیوهندییهكهی بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه، به‌ڵام پیاوه‌كه رازی نابێت‌و به‌مه‌رجی پێدانی پاره به‌ڵێن ده‌دات كه وازیلێبهێت".
هەروەها هاتووە "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت".
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت " له‌هه‌مان دۆسیهداو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە كورێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا كه به‌هه‌مانشێوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه هه‌بووه و دەستدرێژی كردۆتە سەری .
له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بریاری دادوه‌ر به‌ندن‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".