بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەمرۆ چەند قوتابخانەیەکی کردە پشوو و بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی ناوشاریش سەرپشک کرد لە دەوامکردن.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ئەمرۆ دووشەممە ٢٥ی ئازاری٢٠١٩ رایگەیاند، ئاگاداری بەڕیوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان سنووری بازیان و دۆڵەڕوت و کەندەکەوە و قولەرەیسی بەکرەجۆ دەکات لەبەر کەشوهەوا و سەلامەتی قوتابیان دەتوانن ئەمڕۆ دەوام ڕابگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی ناوشاریش سەرپشکن لە دەوامکردن.
ئەمە لە کاتێکدا دوێنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی بارانبارینەوە پێشبینی لافاوی لە چەند ناوچەیەک ڕاگەیاند.