زیاتر لە دوو هەفتەیە دوو شەپۆلی بەهێزی باران بارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە و تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکیووێزەر کە ماڵپەڕێکی ئەمریکیە و کەش و هەوای شارەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە پێشبینیکردووە ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە هەرێم کردووە تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئەو شەپۆلی بارانبارین و هەورەبروسکەیەی هەرێمی گرتۆتەوە بەشێوەی پچڕ بچڕ دەبێت.
ماوەی دوو هەفتەیە شەپۆلی بەهێزی باران بارین ڕووی لە هەرێم کردووە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچە لافاو و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستبووە.