لەسەر هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک گەنجێک دەستگیرکرا

ھەڕەشەكردنی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گەنجێک لەشاری هەولێر دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر لە راگەیەندراوێك کە دانەیەکی دەست، سپی کەوتووە "دوای ئەوەی ئافرەتێك بەناوی (ج،ح،م) سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كرد ئاگاداری كردینەوە بەوەی كە كوڕێك بەناوی (م،أ،أ) دانیشتووی شاری هەولێرە هەڵساوە بەدانانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی گوایە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەكات".

ئەو ئافرەتە قوربانییە بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە" دواتر متمانەیەكی زۆری لای ئافرەتەکە دروست كردووە چەندین وێنەی ئافرەتەكەی گرتووە، پاشان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردووە گەر 10 هەزار دۆلاری پێنەدات، بەڵام ئافرەتەكە پارەكەی نەداوەتێ و سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كردوو دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە تیمەكانمان لە نووسینگەی منارەی بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان پاش دارشتنی پلانێكی ورد و تۆكمە توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن".

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئاماژە بەوەشكراوە "تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكانی داناوە و مۆبایلەكەی چەندین وێنەی ئافرەتەكەی تێدابوو. رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش لەسەر كەیسەكە بەردەوامە".

لەو راگەیەندراوەدا جەختكراوەتەوە "بۆ هەر جۆرە حاڵەتێكی لەم شێوەیە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە" ١١٩". 



AM:09:25:08/04/2019