پارتی یەكێك لە وەزارەتەكانی خۆی دەبەخشێت

بە وتەی سەرۆكی پارتی بیت نهرین، بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك لە وەزارەتەكانی پشكی خۆی بەو پێكهاتەیەی هەرێمی كوردستان بدات.

رۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی لەپەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكی پارتی بیت نهرین ئاشكرایدەكات كە ئەوان وەك پێكهاتەی مەسیحی لەگەڵ پارتی لەگفتوگۆدان‌و دەڵێت "داواكاریمان لە رێگەی فەرمییەوە داوەتە پارتی دیموكراتی كوردستان تا وەزارەتێكی خزمەتگوزاریمان پێبدرێت، هەروەها پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی‌و چەند پۆستێكی دیكەش".

ناوبراو بە باسنیوزی راگەیاندوە كە ئەوا بەدیاریكراوی هێشتا نازانن چ وەزارەتێک بە پێکهاتەکەیان دەدرێت، بەڵام ”دواجار لەگەڵ شاندی پارتی باس لە وردەکاریی ئەو وەزارەتە دەکەین و دواتر بەربژێری خۆمان بۆ ئەو وەزارەتە پێشکەش دەکەین".



PM:03:50:08/05/2019