لە راپۆرتێکی ویکلیکس لەسەر پەیوەندی بارزانی و تاڵەبانی لەگەڵ پەکەکەدا هاتووە، تاڵەبانی رایدەگەیەنێت کە داوایەکی پەکەکەی رەتکردۆتەوە کە لەگەڵ عێراقییەکان و ئەمەریکییەکان کۆببنەوە.
لەو راپۆرتەدا سەبارەت بە بارزانیش هاتووە کە بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمەریکییەکان وتوویەتی" : پێویسته سوپای تورکیا تێبگات که چاره‌ی سه‌ربازی بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا نیه، گروپی چه‌کداری په‌که‌که له دیاربه‌کر، بنگۆڵ و ئه‌ستانبوڵ هه‌ن و هه‌روه‌ها له شاره‌کانی تری تورکیا. تورکیا دان به‌م واقیعه‌دا بنێت".