گەنجێکی بۆکانی لەسەر گۆڕی خۆشەویستەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

گەنجێکی خەڵکی بۆکان لەسەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە پێشتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو، خۆی کوشت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠١٩، گەنجێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی شاهین ڕەحیمی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ڕێگای بەکارهێنانی کۆڵت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاهین لەسەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە ماوەیەک پێش بەهۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەگەڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان خۆی کوشتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

هایدە عەزیز پووڕ تەمەن ١٧ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٦ی مەی ٢٠١٩ لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردووش گەنجێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی جەمال ئەحمەدیان بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



PM:05:07:23/08/2019