زانکۆلاین کارا کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانکۆلاینی کارا کرد و رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا خوێندكارانی پۆلی ۱۲ دەتوانن لەڕێگەی (www.regayzanko.com) فۆرم پڕبكەنەوە.

بەیانی ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەووەی زانستی ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ زانكۆكان لە زانكۆ حكومییەكان سێ جۆر خوێندن هەیە 24 هەزار و 784 كورسی خوێندنی حكومی، بە پارالێڵیش 10 هەزار و 514 كورسی  و ئێوارانیش 11 هەزار و 577 كورسی كە كۆی گشتی 46 هەزار و 875 كورسی خوێندن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ زانكۆ ئەهلییەكانیش 23 هەزار و 714 كورسی خوێندن كە یەك جۆرە. كۆی پلانی وەرگرتن بە هەردوو جۆرەكانییەوە 7 هەزار و 589 كورسی خوێندن لە سەرانسەری كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو كۆی گشتی كۆی وەرگرتن ۷۰  هەزار و ٥۸۹  ، ئەمساڵیش بەپێی ئاماری پەروەردە لە 12ی ئامادەیی  51 هەزار و 933 دەرچوو هەیە واتە كورسی خوێندن زیاترە لەڕێژەی دەرچوون، خوێندكارانی ساڵانی رابردوش كە پێشتر ناوی نەگەڕابێتەوە ئەوا دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.



PM:05:25:10/09/2019