سپی وردەکاری تەقینەوەکەی چیای ئەزمەڕ بلآودەکاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ ی تشرینی یەکەم لە چیای ئەزمەڕ لە باکوری شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویداو دوو کەس بوونە قوربانی، سپی وردەکاری رووداوەکە بلآودەکاتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەر پرسێکی هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی " سپی " کەوتووە، ئەو تەقینەوەیە کە دوو کەسی تیا کوژراوە، هیچ پەیوەندیەکی بەکاری " تیرۆریستی " وە نییە.

 

بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو تەقینەوەیە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی چەند کەسێکی گەنجدا بووەو، یەکێکیان نارنجۆکێکی هەڵداوەو لە ئەنجامدا دوان لەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە.

 

چیای ئەزمەڕ کە دەکەوێتە باکوری شاری سلێمانی شوێنێکی گەشتیاری خۆشەو ئێواران گەنجان و خێزانن دەچنە سەر ئەو چیایە بۆ گەشتیاری و هەندێکیان بۆ مەی خواردنەوە.

 



PM:08:12:15/10/2019