فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، له‌لایەن ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەوە لە ناو كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی ده‌ستیپێكرد و پێش ده‌ستپێكی كۆنگره، فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند" پێیوانیە شتیکی زۆر گرنگ لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی رووبدات، پێموایە شتێکی زۆر موهیم روونادات، به‌ڵكو دووباره‌ی ئەوەی پێشوو دەبێت و هیچی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد" هیوای هەستانەوە و نوێبوونەوەی یەكێتیم نەماوە، بۆیە دەمێكە دانیشتووم و كار لەگەڵ هاوڕێكانم ناكەم".
بەپێی زانیارییەکان، دوا بەدوای ئەم قسانە كادران و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیگه‌ران كردبوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی تووڕه بوونی ئه‌ندامانی کۆنگرە و لە کۆنگرە کردیانە دەرەوە.
كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هۆڵی كۆنگره له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له تاسڵوجه به به‌شداری هه‌زار ئه‌ندام دەستیپێکرد.
یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە و تا ئێستا سێ کۆنگرەی ئەنجام داوە. جەلال تاڵەبانی، لە دامەزراندنیەوە تا کۆچی دوایی لە ٢٠١٧ سکرتێری گشتی ئەو حزبە بووە.