لە کەلار ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئازار لە کاتێکدا مەلایەک دەیەوێت سەرپێچی بکات و نوێژی هەینی بەجەماعەت بکات، هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بەری لێبگرن، بەڵام دەبێتە خۆپیشاندان دژی هێزە ئەمنییەکان.
ئەوە لە کاتێکدا حکومەت و لیژنەی فەتواو و زانایانی ئاینی و پارێزگاری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم بڕیاریان دا نوێژی جەماعەتی ئەم هەینیە سازنەکرێت، پێشتریش وازارەتی تەندروستی و ناوخۆ هەموو جۆرە کۆبوونەوەو خۆپیشاندانێکیان قەدەغە کردووە.
تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی بە گەرمیانیشەوە ٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش کە مامۆستایەکی ئاینییە گیانی لەدەستداوە.